ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٥/٢/١٨ بەشی دیراسات وپێگەیاندن مێزگردێکی بۆ دانانی نەخشەرێگای چارەسەرکردنی بێکاری لەهەرێمی کوردستان سازکرد .لەمێزگردەکەدا کە ژمارەیەک نوێنەری وەزارەت و سەندیکاو دام ودەزگای حزبی وحکومی ئامادەبوون سەرەتا لێکۆلینەوەیەکی زانستی لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ پێشکەش کرا .دواتر رێگاچارەکانی کەم کردنەوە و چارەسەرکردنی بێکاری لەکوردستان گفتگۆی لەسەرکرا. +8 See insights and …
زیاترچاڵاکیەکان
کۆبوونەوەى وەرزى پێگەیاندن
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٥/٢/١٧ بەشی دیراسات وپێگەیاندن بە ئامادەبوونی نوێنەری گشت مەکتەب رێکخستنی پارێزگا ولقەکان کۆبونەوەی وەرزی خۆی سەبارەت بە پێگەیاندن ئەنجامدا .لەکۆبونەوەکەدا کە سێ کاتژمێری خایاند، نەخشە رێگاکانی پێگەیاندن وتواناسازی ، کردنەوەی خولەکانی پێگەیاندن لەساڵی ٢٠٢٥ ، گفتگۆی لەبارەوە کرا و پلانی پێویست لەوبارەوە دانرا و بڕیاری لەسەر درا …
زیاترئەمرۆکۆبوونەوەى فراوانى بەشى دیراسات و پێگەیاندن سازکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢٥/٢/١٦ بەشی دیراسات وپێگەیاندن کۆبونەوەی فراوانی خۆی ئەنجامدا .ئەم کۆبوونەوەیە لە دوو تەوەر پێکهاتبوو:تەوەری یەکەم ، پوختەیەک لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی خرایە ڕوو.لەتەوەری دووەمدا هەریەکە لە هەڤاڵانی ئەندامی مەکتەب د.حسن کاکی ، بختیار تالەبانی باسیان لەچۆنێتی مێژووی سەرهەڵدان و دروستبوونی حەشدی شەعبی لەعێراق کرد. هەڤاڵ کمال شێخ …
زیاترئەمڕۆ سمینارێک لەسەر پرسى کورد لە کوردستانى سوریا سازکرا .
ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٢/١١ بەشی دیراسات وپێگەیاندن سمینارێکی بەناونیشانی دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی بۆچارەسەرکردنی کێشەی کورد لەکوردستانی سوریا بۆ د.حمید دەربەندی سازکرد ،کەژمارەیەک رۆشنبیرو کەسایەتی وسیاسەتمەدار تێیدا بەشدار بوون.لەم سمینارەدا تیشک خرایە سەر دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە و سەقامگیری دۆخی ئێستای کورد لە رۆژئاوای کوردستان و تێڕوانینەکانی جەنابی سەرۆک لەسەر پرسی …
زیاترئەمڕۆ دکتۆرە چنار سەعد سمینارێکى لە لیژنە ناوچەى شۆرش سازکرد.
ئەمرۆ ئێوارە 4/2/2025 پێشکەش کردنی وانەیەک لە لایەن بەرێز دکتۆرە چنار سعد عبداللە بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن ، لەسەر پەیرەو وپرۆگرامی پەسەند کراوی کۆنگرەی ١٤ پارتیمان بۆ قوتابییانی خولی رۆشەنبیری ١ ی شوبات لە لیژنەی ناوچەی شۆرش / لقی ٢ ی بەرێز .
زیاترئەمڕۆ لە بەشى دیراسات و پێگەیاندن مێزگەردێکى میدیایى سازکرا .
ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٥/١/٢٩ بەشی دیراسات وپێگەیاندن مێزگردێکی سەبارەت بە ڕوانگەی میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان ساز کرد. . لەمێزگردەکەدا کە ژمارەیەک پسپۆروشارەزای ئەم بوارە لە کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمییەکان ئامادەبوون ، دوای خستنەڕووی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک لەم بارەوە، گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەر بابەتەکە کرا.
زیاترسمینارى ئەمڕۆى بەشى دیراسات و پێگەیاندن
ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی ٢٠:٢٥/١/٢١ بەشی دیراسات و پێگەیاندن سمینارێکی بەناونیشانی ( رەنگدانەوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەرکەرتی پەروەردە وفێرکردن لەسوریای تازەدا) بۆ بەڕێز احمد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ساز کرد. لەسمینارەکەدا کە ژمارەیەک پسپۆرو شارەزا و سیاسەتمەدارو ئەکادیمیست ئامادە بوون بواری پەروەردە لە سوریا لە سێ تەوەردا بە تێروتەسەل باس …
زیاترئەمڕۆ لەبەشى دیراسات و پێگەیاندن سمینارێک لەسەر دۆخى ئێستاى سوریا و پرسى کورد لە ناوچەکە بەگشتى سازکرا .
ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/٢٣ بەشی دیراسات وپێگەیاندن سمینارێکی بەناونیشانی( مافی گەلی کوردلەسوریا دوای روخانی رژێمی بەشارئەسەد ) بۆ پرۆفیسۆر اسماعیل حصاف مامۆستای زانکۆ و کەسایەتی سیاسی سوریا سازکرد. لەسمینارەکەدا کەژمارەیەک کەسایەتی سیاسی حزبی و حکومی و شارەزایانی ئەم بوارە ئامادەبوون تیشک خرایە سەر بارودۆخی هەنوکەیی گەلی کوردلەسوریا و ئەگەروپێشهاتەکان گفتگۆی …
زیاترئەمرۆ سمینارێک لەسەر پرۆسەى سەرژمێرى لە بەشى دیراسات و پێگەیاندن سازکرا.
ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/٨ بەشی دیراسات وپێگەیاندن سمینارێکی بەناونیشانی ( خوێندنەوەیەک بۆ پرۆسەی سەرژمێری و ڕەهەندەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان) بۆ بەڕێز سیروان محمد بریکاری وەزارەتی پلاندانان سازکرد . لەسمینارەکەدا کەژمارەیەک پسپۆروشارەزاو کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی لەحزب و حکومەت ئامادەبوون تیشک خرایە سەر رەهەندە جیاوازەکانی پرۆسەی سەرژمێری و بە تێرو تەسەلی …
زیاترئەمرۆ تەیارکردنى کۆبوونەوەى وەرزى بەشى دیراسات و پێگەیاندن
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٤/١١/١١ بەشی دیراسات وپێگەیاندن بە ئامادەبوونی نوێنەری گشت مەکتەب رێکخستنی پارێزگا ولقەکان کۆبونەوەی وەرزی خۆی سەبارەت بە پێگەیاندن ئەنجامدا .لەکۆبونەوەکەدا کە سێ کاتژمێری خایاند، نەخشە رێگاکانی پێگەیاندن وتواناسازی ، کردنەوەی خولەکانی پێگەیاندن ، گفتگۆی لەبارەوە کرا و پلانی پێویست لەوبارەوە دانرا و بڕیاری لەسەر درا .
زیاتر
بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی