دەستپێک / چاڵاکیەکان / ئەمڕۆ سمینارێک لەسەر پرسى کورد لە کوردستانى سوریا سازکرا .

ئەمڕۆ سمینارێک لەسەر پرسى کورد لە کوردستانى سوریا سازکرا .

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٢/١١ بەشی دیراسات وپێگەیاندن سمینارێکی بەناونیشانی دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی بۆچارەسەرکردنی کێشەی کورد لەکوردستانی سوریا بۆ د.حمید دەربەندی سازکرد ،کەژمارەیەک رۆشنبیرو کەسایەتی وسیاسەتمەدار تێیدا بەشدار بوون.
لەم سمینارەدا تیشک خرایە سەر دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە و سەقامگیری دۆخی ئێستای کورد لە رۆژئاوای کوردستان و تێڕوانینەکانی جەنابی سەرۆک لەسەر پرسی کورد لە سوریا و یەک رێزی ویەکخستنی دیدی هێزە کوردیەکان بۆ دۆزی کورد لە کوردستانی سوریادا.