ئەمرۆ چوارشەمە 21ـی 10ـی 2020 ، سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی، بە ئامادەبونی سکرتێر و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ، بەرپرسانی حیزبی و کەسایەتی ئەکادیمی ، پانێڵێکی زانستی کە لە دوو تەوەری تایبەت، سەبارەت بە ” رەوشی رێکخستنەکانی پارتی پێکهاتبوو سازکرد.
شایەنی باسە ئەوە دوەمین دیداری زانستییە کە سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتی سەبارەت بەکاری پارتایەتی ئەنجامی دەدات ، و بەشێوەیەکی زانستی بەدواداچون بۆ کێشە و گرفت و چۆنیەتی پێشووەچوونی ئەوبوارە ،دەکات .