ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەمە،۳-۲-٢٠٢١ ، سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی، بە ئامادەبونی هەڤاڵ محمود مەحەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری، هەڤاڵ عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی، خاتوو د. چنار سەعد عەبدوللا ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی سەنتەر، و چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و میدیاکاری پارتیمان لە ئۆرگانە جیاوازەکان، پانێڵێکی زانستی بەناونیشانی ” پارتی و بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بەربەست و گیرو گرفتەکان” بەرێوەبرد، کە هەڵگری پێنج لێکۆلینەوەی زانستی بوو.
شایەنی باسە ئەوە سێیەمین، دیداری زانستییە، کە سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتیمان، سەبارەت بەکاری پارتایەتی، ئەنجامی دەدات و، بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی، بەدواداچون بۆ گیرو گرفتەکان، وە چۆنیەتی چارەسەرو پێشووەچوونی ئەوبوارانە ،دەکات .







