ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ ی ئابی ٢٠٢٦ بەرێز ئەحمەد کانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی مەکتەبی سیاسی پارتیمان لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەکتەب سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای نەینەوایان لە شارى موسڵ کرد و لەلایەن بەرێزان نەوزاد هادی بەرپرسی مەکتەب و ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەڤالان یاریدەدەرانی بەرپرس و ئەندامانی مەکتەب و بەرپرسی لقەکانی لەم سنورە بەگەرمی پێشوازی کران و کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لە پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوو ئۆرگانی پارتی کرا لە پێناو خزمەتکردنی جەماوەری ئەم دەڤەرە وپتەوکردنی ستراتیجیەتی پارتیمان لە ئێستا و داهاتوودا







بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی