دەستپێک / چاڵاکیەکان / دیدار و کۆبوونەوەى ئەمڕۆى بەشى دیراسات و پێگەیاندن لە سلێمانى

دیدار و کۆبوونەوەى ئەمڕۆى بەشى دیراسات و پێگەیاندن لە سلێمانى

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەرێز ئەحمەد کانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی مەکتەبی سیاسی پارتیمان لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤالانی بەش سەردانی لقی ٤ پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد لە سلێمانی و لەلایەن بەڕێزان ئاری هەرسین بەرپرسی لق و هەڤالان کارگێرانی لق بەگەرمی پێشوازی کران و بەئامادەبونی هەڤالانی بەڕێز بەرپرسی لیژنەناوچەکانی سنوری لقی ٤ و کارگێرانی لیژنە ناوچەکان و ئەندامان و کادیرانی بەشەکانی لق و بەرپرسی ڕێکخراوەکانی سنورەکە کۆبونەوەیەکی فراوان لە پێناو بەرز کردنەوەی توانای کادیران ئەنجامدرا .