ئەمڕۆ سێشەممە ۱٨ی ئابی۲۰٢٦، بە بۆنەی ١٦ ی ئاب ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشی دیراسات و پێگەیاندنی مەکتەبی سیاسی پارتیمان بە سەرپەرشتی بەرێز ئەحمەد کانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەش و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هەڤاڵان ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقەکان و ژمارەیەکی دیاری بەرپرسانی حزبی و حکومی و قوتابیان و ئافرەتان و ئەکادیمیکار و نووسەر و رۆشنبیران و ئەندام و کادیرانی پێشکەوتووی پارتیمان و میوانانی قەدر گران، لە مەراسمێکی شایستەدا یەکێک لە بڵاوکراوەکانی بەشی دیراسات و پێگەیاندن بە ناونیشانی ( سیمۆلۆژیای ستایش و شیوەن بۆ مەلا مستەفا بارزانی دوو شیعری شێر کۆ بێکەس بەنمونە ) لە نووسینی پەری عومەر خەیلانی ناسێدرا و پێشکەشی ئامادەبووان کرا،
لەم ڕێوڕەسمەدا بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن وتارێکی پێشکەش کرد تیایدا پێشەکی باس لە مێژووی پارتیمان و دواتر باسیان لە چاپکراوە تازەکە کرد و ڕۆڵی بەشی دیراسات و پێگەیاندن لە پاڵپشتی توێژەران و ئەکادیمیکارانی دووپات کردەوە،،
لە برگەیەکی تری ڕێوڕەسمەکەدا خاتوو پەری عومەر نووسەر پەرتووکە چاپکراوەکە باسی لە ناوەڕۆکی پەرتووکەکە کرد و بە شێوەیەکی ئەدەبی سیمولۆژیای دەقەکانی شیکردەوە و دوو شعری شێرکۆ بێکەسی شاعیر وەک نموونە شیکردەوە کە بۆ بارزانی نەمری نووسیوە،
دواتر لە ناو ڕێوڕەسمەکەدا هەردوو دەقە شیعرییەکە بە دەنگی زاگرۆز غەریب خوێندرایەوە، پاشان بەرهەمێکی تایبەت لە ئامادەکردنی مامۆستا فەرهەنگ غەفوور کە دەقە شعریەکەی ناو پەرتووکە کە وەرگیراوە نمایش کرا،
بەر لە کۆتایی گوڵی رێز و سوپاس ئاراستەی نووسەر کرا و بە پێشکەشکردن و ئیمزا کردنی پەرتووکەکە لە لایەن نووسەرەوە کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات ،












بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی