کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمرۆ سێشەمە ٣٠ـی۳ـی ۲۰۲۱ ،بەگرتنەبەری ڕێکاری ئەلیکترۆنی، سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتیمان، لە درێژەی دیدارو سمینارەکانی خۆیدا، بەئامادەبونی خاتوو د. چنار سەعد عەبدوللا، بەرپرسی سەنتەر، وێبینارێکی بۆ ” د.عوسمان وەیسی، پسپۆری یاسای دەستوری” بەناونیشانی ( یاسای دادگای فدراڵیی باڵا لە ڕوانگەی دەستورییەوە)ساز کرد. کە تێیدا گفتوگۆیەکی باش لەوبارەیەوە کرا.