ئەوڕۆ سێشەمە ۳۰-٤-۲۰۱۹ ٫ سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتیمان، لە هۆڵی کادیرانی سەنتەر، سیمینارێکی لە ژێر ناو و نیشانی “گەندەڵی و بەرەنگاربونەوەی لە کوردستان” بۆ “دکتۆر هێمن میرانی” ماموستای زانکۆ ساز کرد.
خاتوو دکتۆر چنار سەعد، بەرپرسی سەنتەر ئامادەی سیمینارەکە بوو.
بەشداریکردنی چەندین پەرلەمانتار و کەسایەتی سیاسی ، ئەکادیمی ، حیزبی و کادیرانی ئاستە جیاوازەکان لە ئۆرگانەکانی پارتیمان، بە پرسیار و تێبینی، بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر و بەسودتر کرد.