دەستپێک / چاڵاکیەکان / ئەمڕۆ لە بەشى دیراسات و پێگەیاندن بە بۆنەى٣٩یەمین ساڵیادى کۆچى دوایی سەرکردەى نەمر ئیدریس بارزانى سمینارێک سازکرا.

ئەمڕۆ لە بەشى دیراسات و پێگەیاندن بە بۆنەى٣٩یەمین ساڵیادى کۆچى دوایی سەرکردەى نەمر ئیدریس بارزانى سمینارێک سازکرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲۹ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٦ لە بەشی دیراسات و پێگەیاندنی مەکتەبی سیاسی پارتیمان ، بە ئامادەبوونی بەرپرسی بەش بەرێز ئەحمەد کانی و خاتوو چنار سەعد جێگری مەکتەبی رێکخستنی هەولێر و ژمارەیەک لە کەسایەتی ئەکادمی و کادیرانی پێشکەوتووی پارتیمان ، سمینارێک بە بۆنەی ۳۹یەمین ساڵیادی کۆچی دووایی سەرکردەی هەمیشە لەیاد ئێدریس بارزانی ، بە ناونیشانی ( ڕۆلی ئیدریس بارزانی لە شۆرشی گوڵان و ئاشتەوایی گشتیدا ) لە لەیان بەرێز کاروان جوهر محمد مامۆستای زانکۆ لە کۆلیژی ئاداب ، زانکۆی سەلاحەدین سازکرا .
لە سمینارەکەدا بە روونی باسی رۆلی سەرکردەی نەمر ئیدریس بارزانی لە پەیوەندییە دبلۆماسیەکانی حزب لە گەڵ ئاستی باڵای وڵاتانی ناوچەکەدا وەکو ئێران لە هەردوو سەردەمی حکمڕانی و عێراق و هەروەها لە ئاستی پەیوەندی حزبە کوردیەکان بۆ سەرخستنی پرسی کورد بە تایبەت لە شۆرشی گوڵان خرایە روو ، و خاڵە جوهەریەکانی چۆنیەتی سەرەدەریکردنی لە پرسەکانی ئەو سەردەمە کە بەرامبەر دژایەتیەکی توند و ڕەتکردنەوەی ئەم وڵاتانەداهەبوو ، بەڵام سەرکردەی هەمیشە زیندوو وەکو ئەندازیارێکی سیاسی رۆلێکی هەرە کاریگەری لە خستنەروویی خاڵە لاوازەکانی ئەو وڵاتانە و مافی گەلی کورد دەبینی .