ئەمرۆ سێشەممە، ۲۹ـی٦ـی۲۰۲۱، لەهۆڵی کادیرانی سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتیمان، بەئامادەبونی خاتوو د. چنار سەعد عەبدوللا ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی سەنتەر، دوابەدوای کۆتایی هێنان بەخولەکانی دووەم و سێیەم، ڕێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامە، بە دەرچووانی خول، بەناونیشانی “تواناسازیی ئافرەتان لە کاری سیاسی و حیزبایەتی”دا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای دیموکراسی نیشتیمانی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی (NDI) بوو، بەرێوەچوو، کە نوێنەرانی زۆربەی لقە بەرێزەکانی تێدابوو.