ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٤/٢٨ بەشی دیراسات وپێگەیاندن لەبۆنەیەکی تایبەتی وبەئامادەبوونی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وکۆمیتەی ناوەندی ، مەکتەبی جێگری سەرۆکی پارتی ، بەرپرسانی حزبی وحکومی ،ئەکادیمی و نوسەروڕۆشنبیران ، کادیرانی پێشکەوتوو، لەهۆلی راگەیاندن بۆنەی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ دوو پەرتوکەکانی: – پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەوڵەتی ئێران (٢٠١٧-١٩٤٦)
- پارتی دیموکراتی کوردستان و پرسی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ی سازکرد. لەبەشێکی مەراسیمەکەدا لەلایەن بەڕێزان د.ماجد خلیل وەکو نوسەری کتێب ، د.حسین اسماعیل خان و د.محمدعبداللەکاکەسور خوێندنەوەو هەڵسەنگاندن بۆ پەرتوکەکان کرا










