ئەمڕۆ سێشەممە ۲۷ / ۲ /۲۰۲٤ بەرێز دکتۆرە چنار سەعد عبداللە بەرپرسی بەشی دیراسات وپێگەیاندن بەشدار ی لە پەنێڵێک کرد بە ناونیشانی ڕۆلی زانکۆ و پەیمانگاکان لە پرسی نەتەوەییدا ، کە ئەمڕۆ وەکو یەکەم رۆژی کۆنفرانسی نیشتیمانی نەتەوەیی هاوبەشی زانکۆی دهۆک و پەیمانگای ئارارات ، بەڕێوەچوو . لەم پانێڵەدا کە لەلایەن کەسایەتی ئەکادمیست بەرێوەبردرا ، بە تێر و تەسەلی پرسی هوشیاری نەتەوەیی و نیشتیمانی و ڕۆڵ وبایەخ وئارێشەکانی بەردەم ئەو پرۆسەیە بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان خرایەروو ،دواتر خوێندکاران ڕاوبۆچوونی خۆییان لەم بارەیەوە بەڕاشکاوی ئاراستەی پەنێلیستەکان کرد .





