ئێوارەی ئەوڕۆ چوارشەمە ۲۷-۱۱-۲۰۱۹ ٫سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتیمان، لە هۆڵی کادیرانی سەنتەر، بە ئامادەبونی خاتوو د.چنار سەعد عەبدولڵا بەرپرسی سەنتەر، لە زنجیرە سیمینارەکانی خۆیدا٫ سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی “پرسی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە کوێی بایەخپێدانی حکومەت و پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دایە?” بۆ بەرێز ” ئاری رەفیق” ساز کرد.
ئامادەبوان٫ بابەتەکەیان بە پرسیار و تێبینی و گفتوگۆ و پێشنیاری زیاتر دەوڵەمەندتر کرد.