دەستپێک / چاڵاکیەکان / بڵاوکردنەوەی پەرتوكی “رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕوانگەی میدیا جیهانییەکان” لە پێنج بەرگدا و هەروەها پەرتوکی “استفتاء اقلیم كوردستان دراسة من موقف الاقلیمي و الدولي”

بڵاوکردنەوەی پەرتوكی “رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕوانگەی میدیا جیهانییەکان” لە پێنج بەرگدا و هەروەها پەرتوکی “استفتاء اقلیم كوردستان دراسة من موقف الاقلیمي و الدولي”

ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە ۲٦ـی۹ـی ۲۰۲۲،بە بۆنەی ساڵیادی ڕووداوە مێژووییەکەی رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ، سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتیمان بە ئامادەبوونی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و ڕێکخراوەیی ، کەسایەتی ئەکادیمی و سیاسی ، چالاکییەکی تایبەتی رێکخست کە تێیدا پەرتوکی ” رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕوانگەی میدیا جیهانییەکان” لە پێنج بەرگدا و هەروەها پەرتوکی “استفتاء اقلیم كوردستان دراسة من موقف الاقلیمي و الدولي” پێشکێشی ئامادەبوان کرا .
هەر لەو بۆنەیەدا پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بەهاوکاری یەکێتی قوتابیانی کوردستان ، ساز کرا.