ئەمرۆ ۲٦ـی۷ـی ۲۰۲۲، سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی، کۆتایی بە خولێکی تایبەت هێنا کە بۆ ژمارەیەک ئافرەت کە نوێنەرایەتی پارتی دەکەن و لەئێستادا لەپێگەی بەرپرسیارییەتی دان، ساز کرابوو .
ناونیشانی خولەکە: “هونەری دیبەیت کردن” بوو ، کە بە هاوکاری و هاوبەشی “پەیمانگای دیموکراسی نیشتیمانی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی” (NDI ) لە ڕۆژانی ۲٥ و ۲٦ی ئەم مانگە، لە هۆڵی کادیرانی سەنتەر بەرێوەچوو .