دەستپێک / چاڵاکیەکان / یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، گرفتە تەکنیکییەکانی بەردەم جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە

یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، گرفتە تەکنیکییەکانی بەردەم جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە

سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتیمان، ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەمە،۲٥-١١-٢٠٢٠، بەگرتنەبەری ڕێکاری ئەلیکترۆنی لەدیدارو سمینارەکانی خۆیدا، وێبینارێکی بۆ بەرێزان “خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و سەربەست مستەفا سەرۆکی پێشوی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق” سازکرد، کە ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی و سەرکردایەتی و کادیری پێشکەوتو، تێیدا بەشدار بوون، ناونیشانی ئەو سیمینارەی بەرێزان (یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، گرفتە تەکنیکییەکانی بەردەم جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە ) کە پێشکەشیان کرد.