ئەمرۆ، پێنجشەممە، ۲٤ـی ۱۲ـی ۲۰۲۰، لە هۆڵی ڕاگەیاندن ـی دەزگای راگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی دیموکراتی کوردستان،
سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتی، بە ئامادەبونی هەڤاڵ محمود محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە ماموستایانی وانەبێژ و کادیرانی بەشداربووی خولی ڕاهێنانی راهێنران، بە سەرپەرشتی خاتوو د. چنار سەعد عەبدوللا، بەرپرسی سەنتەر، رێورەسمی کۆتایی هاتنی خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران، ئەنجامدرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا ، بڕوانامەی دەرچوون ، وە رێزلێنانیش بە ماموستایانی خول بەخشرا.
شایەنی باسە ئەو خولە بەڕێگای ئەلکترۆنی ، بۆ ماوەی سێ هەفتە بە بەشداری ( ١٠٢) بەشداربوو، لە نوێنەرانی ٢١ لقی پارتی، بەڕێوەچوو.












