ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۲ی ۱۰ی ۲۰۲۳ بەشی دیراسات و پێگەیاندن بە ئامادەبوونی کاک فازل میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و کەسایەتی حزبی و میری ، ئەندام و کادیرانی پێشکەوتووی پارتی . رێورەسمێک وەکو یادکردنەوە و خوێندنەوە و بەخشینی پەرتوکی کەسایەتی رۆشەنبیر و نووسەری خوا لێ خۆشبوو نەورەس رەشید بەناوی ( کورد لە رێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکاندا ) بەرێوە چوو .