ئەوڕۆ چوارشە۲۲-٥-۲۰۱۹ ٫سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتیمان، لە هۆڵی کادیرانی سەنتەر، لە زنجیرە سیمینارەکانی خۆیدا٫ سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی “پرۆتۆکۆل و ئەتەکێتی دیبلۆماسی” بۆ بەرێز “شێرزاد ئازاد سوڵتان” بەرپرسی بەشی پرۆتۆکۆڵ لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکۆمەتی کوردستان، ساز کرد.
لەو سیمینارە دا کە چەندین پەرلەمانتار و کەسایەتی سیاسی ، ئەکادیمی ، حیزبی و کادیرانی ئاستە جیاوازەکان لە ئۆرگانەکانی پارتیمان ئامادە بوون و بابەتەکەیان بە پرسیار و تێبینی دەوڵەمەندتر کرد.