ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ۲۱ / ۲ / ۲۰۲٤ بەشی دیراسات و پێگەیاندن کۆبونەوەی وەرزی لەگەڵ هۆبەی پێگەیاندنی گشت لقەکان ئەنجامدا . لە کۆبونەوەکەدا کە ۳ کاتژمێری خایاند میکانیزمی کاری هاوبەش و نەخشە ڕێگای کار و چاڵاکی هاوبەش لەگەڵ لقەکان تاوتوێ و گفتوگۆی لەسەر کرا .
دواتر لە کۆبوونەوەکەدا فۆرمی هەڵسەنگاندنی تواناکان بەسەر ئامادە بووان دابەشکرا ، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاستی توانای ئەندام و کادیرانی پارتیما لە بوارە جیاجیاکاندا . و لە کۆتایشدا ئەنجامی ڕاپرسی سنووری لق و ناوچەکان پێشکێشی ئامادەبووان کرا



