ڕۆژی دوشەمە، ۲۱-٥-۲۰۱۹، بەرپرسی سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی،
خاتوو دکتۆر چنار سەعد عبداللە ، بە یاوەری چەند هەڤاڵێک لە ئەندامانی سەنتەر، سەردانی بارەگای لقی شازدەیان کرد و لە زنجیرەی دیدارەکانی سەنتەر دا٫ دیدارێکی تایبەتیان سەبارەت بە پرۆژەی” پەروەردەو پێگەیاندنی کادیران لە ناو پارتیدا” ئەنجام دا.
ئەو دیدارە تایبەتەی سەنتەر، بە ئامادەبونی بەرێز٫ بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لق و کارگێران و بەرپرسانی ناوچەکانی سنوری لقی شازدە ئەنجام درا و گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و پێویست لەوبارەیەوە کرا، بیر و ڕا و پێشنیار و بۆچونەکان، لە نێوان ئامادەبوان ،ئاڵوگۆر کران.