دەستپێک / چاڵاکیەکان / دیداری سێیەم بۆ پڕۆژەی “پەروەردەو پێگەیاندنی کادیران لە ناو پارتی”

دیداری سێیەم بۆ پڕۆژەی “پەروەردەو پێگەیاندنی کادیران لە ناو پارتی”

ڕۆژی دوشەمە، ۲۰-٥-۲۰۱۹، بەرپرسی سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی،خاتوو دکتۆر چنار سەعد عبداللە ، بە یاوەری چەند هەڤاڵێک لە ئەندامانی سەنتەر،

سەردانی بارەگای لقی دوویان کرد و دیدارێکی تایبەتیان سەبارەت بە پرۆژەی” پەروەردەو پێگەیاندنی کادیران لە ناو پارتیدا” ئەنجام دا.


ئەو دیدارە تایبەتەی سەنتەر، بە ئامادەبونی بەرێز٫ ئەحمەد کانی بەرپرسی لق ٫کارگێران و بەرپرسانی ناوچەکانی سنوری لقی دوو ئەنجام درا و گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و پێویست لەوبارەیەوە کرا، بیر و ڕا و پێشنیار و بۆچونەکان، لە نێوان ئامادەبوان ،ئاڵوگۆر کران.