دەستپێک / چاڵاکیەکان / سیمینارێكی تایبەت “ڕۆڵی ئافرەتی كوردستان له‌ ناوه‌ندی بڕیار‌”

سیمینارێكی تایبەت “ڕۆڵی ئافرەتی كوردستان له‌ ناوه‌ندی بڕیار‌”

ئەوڕۆ دوشەممە٫ 13-5-2019 ٫ سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتیمان، بە بۆنەی ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاورێکانی٫ لە هۆڵی کادیرانی سەنتەر، سیمینارێكی تایبەتی رێکخست٫ لە ژێر ناونیشانی “ڕۆڵی ئافرەتی كوردستان له‌ ناوه‌ندی بڕیار‌”.


خاتوو دکتۆر چنار سەعد عەبدوللا، بەرپرسی سەنتەر، له‌و سیمیناره‌دا ٫چەند زانیاریەك و ئاماری ئافرەتی لە پێگەو ئاستەكانی بەرێوەبردن لە چەند وەزارەت و دامەزراوەیەك خسته‌ ڕوو.

لەم گفتوگۆیە دا ژمارەیەک ئافرەتی پەرلەمانتار٫ سیاسی ، ئەکادیمی و حیزبی لە ئاستە جیاوازەکان لە ئۆرگانەکانی پارتی، بەشدار بوون کە بە پرسیار و پێشنیار و تێبینی، بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر و بەسودتر کرد.


دواتر لەسەر پێشنیاری بەشدار بووان ، و بۆ بەرزكردنەوەی ئاست و رێژەی ئافرەتان لە پلە جیاوازەكانی بەرێوەبردن، لە كابینەی تازەی حكومەتی هەریمی كوردستاندا ،كەمپەینی واژوو كۆكردنەوە راگەییندرا.