ئیَوارهی ئەوڕۆ چوارشەمە، ۲۰-۲-۲۰۱۹، لە هۆڵی کادیران، سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی، لە دڕێژەی زنجیرە سیمینار و دانیشتنەکانی خۆی دا، بەشی دوەمی گفتوگۆیەکی کراوەی سەبارەت بە ” شێوازی پەیوەندی نێوان دامەزراوەکانی پارتیمان لە گەڵ حکومەت و پەرلەمان” رێکخست.
شایەنی باسە لەو وتوووێژەدا بەرپرسی سەنتەر، خاتوو دکتۆر چنار سەعد عەبدوڵا و ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان و کەسایەتی و ماموستای زانکۆ و کادیری پێشکەوتوی پارتی لە ئۆرگانە جیاوازەکان ئامادە بون و پێکەوە بابەتی ئاماژە پێکراویان دەوڵەمەندتر و بەسودتر کرد.