ئێوارەی ئەمرۆ سێشەمە، 19_1_2021، بەگرتنەبەری ڕێکاری ئەلیکترۆنی، سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتیمان،
لە درێژەی دیدارو سمینارەکانی خۆیدا، لەپێناو ئاوڕدانەوەیەک لە مێژوو، خوێندنەوەیەک بۆ ئەمرۆ، ڕوانگەیەک بۆ داهاتوو، وێبینارێکی بۆ “م.شەوکەت مەلا ئیسماعیل” بەناونیشانی “ڕێبازی بارزانی نەمر، ڕەنگدانەوەی دادپەروەری و فیداکاری و لەخۆبوردەیی” سازکرد، کە ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی و کادیری پێشکەوتو تێیدا بەشدار بوون.
ئەو سمینارو گفتوگۆیە وایکرد، وردترو بەسەرنجتر، لە کەسایەتی کاریزمایی “جەنابی ژەنەراڵ مەلا مستەفا بارزانی نەمر” ورد ببینەوە کە قوتابخانەیەکی بەهێزی نەتەوەیی و نیشتیمانییە بۆ نیشتیمانپەروەری و لەخۆبوردەیی و دادپەروەری .







