ئەوڕۆ چوارشە ۲۳-۱-۲۰۱۹ سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی بە ئامادەبوونی خاتوو دکتۆر چنار سەعد عبداللە و کۆمەڵێک کەسایەتی و ماموستا و کادیر٫
لە درێژەی زنجێرە سمینارەکانی خۆیدا ٫ لە هۆڵی کادیرانی سەنتەر٫ سیمینارێکی لە ژێر ناو و نیشانی ” رۆلی حیزب لە سەرکەوتنی پرۆسەی چاکسازی- کەرتی تەندروستی وەکو نمونە ” بۆ دکتۆر سامان بەرزنجی رێکخست کە تێیدا باس لە کێشە و گرفت و رێگەچارەسەرەکانی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان کرا
بە مەبەستی پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان لەو سێکتەرە و چاکسازی ریشەیی تێیدا