سیمیناری “دکتۆر شیرین فوئاد مەعسوم” لە ژێر ناو و نیشانی (تێروانینی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ پرسی کورد و ئەزمونی هەرێمی کوردستان)
..
ئەوڕۆ چوارشەمە، ڕێکەوتی ۱۹-۱۲-۲۰۱۸ ، لە هۆڵی کادیرانی سەنتەری دیراسات و توێژینەو و ئەکادیمیای پارتی، لە بەردەوامی زنجیرە سیمینارەکانی خۆیدا، بە ئامادەبونی خاتوو دکتۆر چنار سەعد، بەرپرسی سەنتەر وژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی و حیزبی و پەیوەندیدار بە بابەتەکە، سیمینارێکی تر بەڕێوە چوو.
ناونیشانی سیمیناری ئەوڕۆ لە ژێر ناو و نیشانی ” تێروانینی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ پرسی کورد و ئەزمونی هەرێمی کوردستان ” بوو کە لە لایەن خاتوو دکتۆر شیرین فوئاد مەعسوم پێشکەش کرا. تێێدا گەنگەشە و گفتۆگۆی بەپێز لەسەر ئەو بابەتە هەبوو.




