ئەوڕۆ پێنجشەمە، ڕێکەوتی ۱٨-٤-۲۰۱۹، لە هەولێر، بە سەرپەرشتی خاتوو دکتۆر چنار سەعد عەبدوللا ، سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی دیموکراتی کوردستان، دووەمین فۆرومی جینۆسایدی لە ژێر ناونیشانی” پرۆسەی دیکۆمێنت کردنی تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کوردستان” بەرێوەبرد. کە تێیدا ژمارەیەک کەسایەتی شارەزا و ئەکادیمی لەو بوارە تێیدا ئامادە بوون.
گەلی کوردستان بەهەموو پێکهاتەکانیەوە سەردەمانێکی دوورودرێژە بەگشت شێوازەکان، جینۆسایدی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت ، هەر لە گۆڕینی ناسنامە بگرە تا دەگاتە کوشتنی بەکۆمەل و زیندە بەچاڵکردن، پاکتاوی ڕەگەزی،برسی کردن وبەکۆیلە کردن . بەو هۆیەوە سەدان هەزار ژن ومندال و پیر و لاو بوونەتە قوربانی، کە گۆرە بە کۆمەڵەکان شاهێدی بۆ ئەو ڕاستییە دەدەن.
تەنانەت بەشێک لەو کەیسانە لە پاش روخانی حکومەتی بەعس لە ٢٠٠٣، لەدادگای باڵای تاوانەکانی عێڕاق بڕیاری دادگای پێ دەرچووە .
پرسی جینۆساید ڕەهەندی جیاوای هەیەو ساڵانەو بەتایبەتی لە یادەوەرییەکاندا لەئاستی جیاواز قسەوباسی لەبارەوە دەکرێ . یەکێک لەو لایەنە گرنگانەی ئەو پرسە ، کۆکردنەوە و پاراستن و دیکۆمێنت کردنی ئەو تاوانانەیە لە چوارچێوەی یادەوەری میللەتدا .
بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، ئەو بابەتە وەک پێویست و بە شێوەیەکی دامەزراویی کاری لەسەر نەکراوە ، لەبەر گرنگی ئەو بابەتەو لەپێناو ناساندنی ئەو تاوانانە بە جیهان و نەوەکانی داهاتوو بەرێگای بەڵگەنامەکان ، فۆرومی ئەمساڵ تایبەت دەکەین بەو بوارە .
بەو ئامانجەی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێگای دامەزراوەیەکی پسپۆر کار لەسەر ئەو بوارە بکات.
تەوەرەکان:
یەکەم / “ڕۆڵ و گرنگی دیکۆمێنت کردنی تاوانەکانی جینۆساید ، و ئەزموونی ووڵاتان لەو بارەیەوە”. کە لە لایەن بهرهڤان حهمدی بەرێوەبردرا، بەشداربووانی پانێل :
– دکتۆر چنار سەعد عبداللە
-دکتۆر محەمەد ئیحسان
– دکتۆرکرمانج عوسمان
– سامی جەلال
دووەم /” پرۆسەی دیکۆمێنت کردنی تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کوردستان بەرەو کوێ”. کە لە لایەن ماموستا ئەبوبەکر جاف بەرێوەبردرا، بەشداربووانی پانێل :
– داود خەتاری
– خالس ئیشوع ئیستیفۆر
– وەهاب رەشید
– تەها تەیفور