دەستپێک / هەواڵ / كردنه‌وه‌ی به‌شی كتێبخانه‌ی ئه‌بوبه‌كر جاف

كردنه‌وه‌ی به‌شی كتێبخانه‌ی ئه‌بوبه‌كر جاف


ئەمڕۆ ١٧/ ئاب کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی ، بە ئامادەبوونی دایک وهاوسەرومنداڵ وخوشک وبرای نوسەرو ڕوناکبیر ئەبوبەکر جاف ، بەشی پەرتوکخانەی ئەبوبەکر جاف لەناو کتێبخانەی بەشی دیراسات وپێگەیاندن ، کرایەوە.
ئەبوبەکر جاف وەکو کەسێکی ڕوناکبیر وڕۆشنبیر پەرتوکخانەیەکی دەوڵەمەندی هەیە کە زیاتر لە ٦هەزار پەرتوک بەزمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، فەرەنسی لەخۆ دەگرت.
دوای کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە، بۆ سوودوەرگرتن ودەستراگەیشتنی قوتابی وتوێژەرو خوێنەران بەم پەرتوکانە ، خانەوادەی ناوبراو ئەم کتێبخانەیان بە بەشی دیراسات وپێگەیاندن بەخشی.
ئەمڕۆ دەرگای ئەم کتێبخانەیە بەڕووی گشت لایەک کراوەیە.