دەستپێک / چاڵاکیەکان / پانێلی” پێگەی هەرێمی کوردستان، لە کێشەی ئاو لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست”

پانێلی” پێگەی هەرێمی کوردستان، لە کێشەی ئاو لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست”

ئەوڕۆ چوارشەمە, ۱۷-۷-۲۰۱۹ ٫سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتیمان، لە هۆڵی کادیرانی سەنتەر، لە زنجیرە سیمینارەکانی خۆیدا٫ بە ئامادەبونی خاتوو چنار سەعد عەبدللا، بەرپرسی سەنتەر و ژمارەیەک پەرلەمانتار ،کادیری پێشکەوتوو ، کەسایەتی ئەکادیمی و شارەزا، پانێلێکی تایبەتی ،لە ژێر ناونیشانی ” پێگەی هەرێمی کوردستان، لە کێشەی ئاو لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست” بۆ بەرێزان (پروفیسۆر ئازاد نەقشبەندی) و (د. کاروان سەباح هەورامی” بەرێوەبرد. لەو پاتێلە دا، بابەتی گرنگی ئاو بەجوانی تاوتوێ کرا. ئاو وەکو جێگرەوەی نەوت، لە زۆر بواری سیاسی و ئابوری دا، باسی لێوەکرا.
ئامادەبوان٫ بابەتەکەیان بە پرسیار و تێبینی و گفتوگۆی زیاتر دەوڵەمەندتر کرد.