ئێوارەی ئەمرۆ، دووشەممە،۱٥ـی٥ـی۲۰۲۳، بەشی دیڕاسات و پێگەیاندن، بە ئامادەبوونی بەرێز بەرپرسی دەستەی کارگێری هەڤاڵ فازل میرانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرس و کادیر و ئەندامانی ئۆرگانەکانی پارتیمان و هاوڕێ و ئەندامانی خانەوادەی ماموستا ئازاد بابان، چلەی ماتەمینی هەڤاڵ و کادیری ماندوونەناس و ڕۆشنبیر(م. ئازاد بابان) بەرێوەچوو .
شایەنی ئاماژەیە کە کورتە فیلمێکی دیکۆمێنتاری لە سەر بەشێک لە وێستگە و قۆناغەکانی ژیانی خوالێخۆشبوو بەرهەم هاتبوو و نمایش کرا. هەروەها کۆبەرهەمەکانی لە چوارچێوەی کتێب دا پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
بەشداری ئامادەبووان رێز و وەفایەک بوو بۆ خەبات و ماندوونەبوونی خوالێخۆشبوو.