دەستپێک / چاڵاکیەکان / سیمیناری “گرنگی یاسای چاکسازی و کاریگەری لەسەر باری دارایی هاوڵاتیان و حکومەتی هەرێمی کوردستان”

سیمیناری “گرنگی یاسای چاکسازی و کاریگەری لەسەر باری دارایی هاوڵاتیان و حکومەتی هەرێمی کوردستان”

ئێوارەی ئەوڕۆ چوارشەمە٫ ۱٥-۱-۲۰۲۰ ٫سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتیمان، لە هۆڵی کادیرانی سەنتەر، بە ئامادەبونی خاتوو د.چنار سەعد عەبدولڵا بەرپرسی سەنتەر و ئەندامانی سەنتەر، لە زنجیرە سیمینارەکانی خۆیدا٫ سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی “گرنگی یاسای چاکسازی و کاریگەری لەسەر باری دارایی هاوڵاتیان و حکومەتی هەرێمی کوردستان” بۆبەرێز ” د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان” ساز کرد.

ئامادەبوان٫ بابەتەکەیان بە پرسیار و تێبینی و پێشنیاری زیاتر دەوڵەمەندتر کرد و گفتوگۆیەکی جددی لەوبارەیەوە کرا.