ئەمرۆ سێ شەممە ڕێکەوتی
۱٤ / ۱۱ / ۲۰۲۳ بەشی دیراسات وپێگەیاندن بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو ئەکادیمیست و مامۆستای زانکۆ و ئەندام و کادێری پێشکەوتووی ئۆرگانەکانی پارتیمان سمینارێکی بەناونیشانی (پێشکەوتنی زانستی جینات وکاریگەرییەسیاسیەکانی لەجیهان، بەتایبەتی لەڕووی دۆزینەوەی کەلتوری جیناتی نەتەوەکان)بۆ بەڕێز د.شاخەوان خالیدمەولود دکتۆرالەبواری تاوانناسی ودیاری کردنی تەمەن لەڕێگەیDNA لە بەریتانیا و سەرۆکی تیمی زانایان لە تاقیگەی جیناتی Thermofisher ی ئەمریکی لە گلاسکۆ سازکرد.




