ئەمرۆ دوشەمە، ۱٤ـی ۹ـی ۲۰۲۰ بەمەبەستی توندوو تۆڵکردنی پەیوەندی و هەماهەنگیی لە نێوان “سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتیمان” و “فراکسیۆنی زەرد” تیمێکی تایبەت لە ئەندامانی سەنتەری دیراسات و ئەکادیمیا، بە سەرپەرشتی بەرپرسی سەنتەر، خاتوو د. چنار سەعد عەبدوللا ، سەردانی پەرلەمانیان کرد، و لە نزیکەوە گفتۆگۆی بیروبۆچون و تێبینییەکان کرا کە لە لایەن هەردوو لاوە، خرانەروو لەسەر هەندێ پرسی تایبەت.