بە بۆنەی ١٦ی ئاب سالیادی دامەزراندنی پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان ،بەشی دیراسات و پێگەیاندن بەهەماهەنگی لەگەڵ پێگەیاندنی گشت لقەکان خولێکی سێ ڕۆژەی سەرتاسەری لەبارەی (مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان لە نێوان ساڵانی (١٩٧٥ – ١٩٩٠) ساز دەکات .
لەم خولەدا سەرجەم کارگێر و بەرپرسی ناوچەکان بەشدارن.
شایەنی باسە ئەم خولە لەلایان ۲۰ مامۆستای پسپۆڕی مێژوو لەسەرجەم زانکۆکانی کوردستان ، دەوترێتەوە.