ئەمڕۆ٫ چوارشەمە٫ ۱۱-۹-۲۰۱۹٫ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌شداریی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌رپرس و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كان، مه‌كته‌ب و لقه‌كان و كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌گانی ئه‌نجومه‌نی سەرکردایەتی پارتی٫ لە هه‌ولێر٫ كۆنفرانسی (پارتی لەنێو گۆڕانکارییەکاندا، هەڵسەنگاندنێک بۆ ئێستا و نەخشەڕێگایەک بۆ داهاتوو) به‌ڕێوه‌چوو كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ر‌ى ديراسات و توێژينه‌وه و ئه‌كاديمياى پارتییەوە، به هاوكاريى كۆمه‌ڵێك شاره‌زا و پسپۆڕ له بواره جياوازه‌كان ڕێكخرابوو.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی پارتی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا ڕێكخستنی كۆنفرانسه‌كه و ناوه‌رۆك و بابه‌ته‌كانی له گرنگیدان به ڕێكخستن و خۆڕێكخستنه‌وه به شێوه‌يه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تیى ئه‌م قۆناغه و قۆناغەکانى ئایندەدا، بە گرنگ لە قەڵەم دا.
بەڕێزیان ئاماژه‌ی بە ڕۆڵ و كاريگه‌ريى ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رييه‌كانى قوتابيان، لاوان و ئافره‌تان کرد كه توێژى هه‌ره زيندوو و كاريگه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ن و زامنى به‌رده‌وامى و نوێبوونه‌وه‌ن، هه‌روه‌ها جه‌ختی لە كاركردن بۆ حوكمڕانييه‌كى دروست، په‌يوه‌ندييه‌كى باش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و هەبوونى پرۆگرامى به‌ڕێوه‌بردنى له ئاست متمانه‌ى خه‌ڵكدا، کردەوە.
به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه كه پارتى ده‌رفه‌تى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى له‌پێشه و ده‌توانێت داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات و وه‌ك نموونه‌ش ساڵانی سه‌ختی ڕابردووی بیرهێنایه‌وه كه وێڕاى هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزى و ئاسته‌نگه‌كان پارتى توانى له چوارچيوه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا له پاراستن و بنياتنانه‌وه‌ى وڵات و به‌ره‌وپێشبردنى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه ڕۆڵى پێشه‌نگ و كاريگه‌رى خۆى ببينێت و ببێته پارێزه‌رى كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لی كوردستان.
بەڕێز جێگرى سەرۆکى پارتى هەروەها جەختى لە گرنگیى قووڵكردنه‌وه‌ى گيانى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له‌نێو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا و نەبوونى ململانێ سياسيیەکان بە هۆى دڵه‌ڕاوكێ و نيگه‌رانیى هاووڵاتیان کردەوە.
ئاماژەى بەوەش دا کە پارتى وه‌ك حيزبێكى حوكمڕان و كاريگه‌ر له دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دەبێ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌نێو حيزب و دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كاندا ڕێكبخاته‌وه به جۆرێك له خزمه‌تى به‌ره‌وپێشچوونى حوكمڕانييه‌كى سه‌رده‌ميانه و سه‌ركه‌وتوودا بێت له كوردستان و ببێته نموونه‌ى حوكمڕانييه‌كى مه‌ده‌نيى پێشكه‌وتووى مايه‌ى ڕه‌زامه‌نديى هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان.
به‌ڕێزیان داوای له کادیرانى پارتى کرد به هه‌مان گیانی پێشوو له تێپه‌ڕاندنی سه‌ختی و قه‌یرانه‌كان، پشتگيرى له كابينه‌ى (9)ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و هەموو خۆیان بکەنە خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان.