دەستپێک / چاڵاکیەکان / مێوانداریكردنی كه‌سایه‌تیی ئه‌كادمی و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دهۆك

مێوانداریكردنی كه‌سایه‌تیی ئه‌كادمی و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دهۆك

ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری زانکۆی دهۆک، بەشی دیراسات و پێگەیاندن بە بەشداری جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک سەباح بیت اللە، بەرپرسی لقی یەک عەلی عەونی و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن د. چنار سەعد عەبدوڵلابەشێک لەهەڤاڵانی بەش و سەرۆکی زانکۆی دهۆک و ژمارەیک مامۆستای کۆلێژ وزانکۆکانی پارێزگای دهۆک ، مێزگەردێک سەبارەت بە (بەشداری ئەکادیسمت و ناوەندەکانی زانستی لە دروستکردنی بڕیار) ساز کرا.
لە مێزگەردەکەدا جەخت لە پێویستی و گرنگی سودوەرگرتن لە لێکۆڵینەوەو هزری زانستی لە گشت کایەکانی سیاسی ئیداری و کۆمەڵایەتی بەڕێوەبردنی وڵات و پێشخستنی کرایەوە.