ئێوارەی ئەمرۆ، چوارشەمە، ۹-٦-٢٠٢١ ، سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی، بە ئامادەبونی “سکرتێری مەکتەبی سیاسی هەڤاڵ فازل میرانی” و “هەڤاڵ محمود مەحەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندن” و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقەکان و چەندین کادیر و کەسایەتی حیزبی و ئەکادیمی لە ئۆرگانە جیاوازەکانی حیزب، چوارەمین دیداری زانستی خۆی لە پانێلێکی تایبەتدا خستەڕوو.
لە دەسپێکدا،خاتوو د.چنار سەعد عەبدوللا، وتاری سەنتەری پێشکەش کرد و دواتر سکرتێری مەکتەبی سیاسی وتارێکی پێشکەشی ئامادەبوان کرد . توێژەرەکان هەریەک لە بەرێزان د.ئاراس خۆشناو و د.عیسا سەعید و م.عمر هەورامی بوون کە لە کۆتاییدا بابەتەکانیان بە تێبینی و پرسیار و وڵام دەوڵەمەندتر کرا.





