ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ۷ـی۱۲ـی۲۰۲۱
سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی بە دروشمی “پاراستنی ئاو پاراستنی داهاتوو” دیدارێکی تایبەتی سەبارەت بە پرسی ئاو لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخست .
لەو دیدارەدا بە بەشداری پرۆفیسۆر د.ئازاد نەقشبەندی و پرۆفیسۆر د.سیروان بابان و دکتۆر بێوار خنس پانێلێکی تایبەت بەرێوەچوو.
ئەم دیدارە زانستییە دەچێتە چوارچێوەی پرۆژەی ” دایالۆگی سمارت” کە سەنتەر بۆ خستنەڕووی بابەت و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرس گەلێکی گرنگ وهەستیار ئەنجامی دەدات.
شایانی باسە هەر لەو دیدارەدا کتێبی” بەرێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان” لە نوسینی پرۆفیسۆر د. ئازاد نەقشبەندی کە سەنتەر بە چاپی گەیاندبوو بە ئامادەبووان بەخشرا.





