ئەمرۆ یەکشەمە، ۶ـی۱۲ـی ۲۰۲۰ سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتی بەسەرپەرشتی بەرپرسی سەنتەر، خاتوو د. چنار سەعد عبداللە، پرۆگرامێکی گشتگیری راهێنان بۆ راهێنەران، بە مەبەستی پێگەیاندن، لە ئاستی لقەکاندا، دەستی پێکرد.لەبەر هۆکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم پرۆگرامە، بە گرتنەبەری رێکارەکانی ئەلێکترۆنی لە بەرنامەی زووم بەرێوەدەچێت .