ئێوارەی ئەوڕۆ چوارشەمە ٥-۲-۲۰۲۰ سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتیمان، لە هۆڵی کادیرانی سەنتەر، بە ئامادەبونی خاتوو د.چنار سەعد عەبدولڵا بەرپرسی سەنتەر، و بەرێز محمود محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرێز هێمن هەورامی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و ژمارەیەک کادیر و نوخبە و کەسایەتی بوارە جۆراوجۆرەکان ، لە زنجیرە سیمینارەکانی خۆیدا٫ سیمینارێکی لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ کۆنگرەی چواردەی پارتیمان بۆ بەرێز “د. یاسین ساڵح ” ساز کرد.
ئامادەبوان٫ بابەتەکەیان بە پرسیار و تێبینی و گفتوگۆ و پێشنیاری زیاتر دەوڵەمەندتر کرد