دەستپێک / چاڵاکیەکان / دیداری شه‌شه‌م بۆ” په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندنی كادیران له‌ناو پارتی”

دیداری شه‌شه‌م بۆ” په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندنی كادیران له‌ناو پارتی”

ئه‌مرو دوشه‌مه‌ رێكه‌وتی 5-8-2919، له‌ هولی كادیرانی سه‌نته‌ری دیراسات و توێژینه‌وه‌و ئه‌كادیمیای پارتی” به‌ ئاماده‌ بوونی به‌رپرسی سه‌نته‌ر” به‌رێز خاتوو د. چنار سه‌عد عبدالله‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سه‌نته‌ر، كوبونه‌وه‌و گفتوگویه‌كی تێر و ته‌سه‌ل و پیویست بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و وه‌رگرتنی ڕا و پێشنیاره‌كان له‌سه‌ر” پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندنی كادیران له‌ ناو پارتی” ئه‌نجام درا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ل مه‌كته‌بی ناوه‌ندی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان و پیشه‌ییه‌كانی پارتیمان. كه‌ سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تان و سكرتێری یه‌كێتی قوتابیان و سكرتێری یه‌كێتی لاوان و به‌شێك له‌ ستاف و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تییه‌كان، تێیدا ئاماده‌ بوون.