ەمەبەستی بەشداری لە خولێکی پێگەیاندنی سنووری لقی چەمچەماڵ، د.چنار سەعد عەبدوڵڵا بەیاوەری بەشێک لە هەڤاڵانی بەشی دیراسات و پێگەیاندن، سەردانی لقی چەمچەماڵیان کرد.
دوای پێکشکردنی سمینارێک لەم خولەدا ، بەدەرفەت زانرا بەشداری لە کۆبوونەوەی فراوانی لق دا بکەن.
بایەخدان بە بواری پێگەیاندن و تواناسازی کادیران و هەماهەنگی لق لەگەڵ بەش ، بووبە باس وگفتوگۆی ئەم کۆبوونەوەیە. لەلایان هەردوولاوە بڕیاردرا لەمەولا بەپرۆگرامی تۆکمەتر کاری زیاتر لەم بارەوە ئەنجام بدرێت.