سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ چوارشهمه، 3-10-2018 ، سەنتەری دیراسات و تووێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی سوپاسنامەو رێزلێنانی بە بەشێک لە بەرێوەبەرانی گشتی و نوێنەرانی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بهخشی.
کە هاوکار و یارمهتیدهر بوون لە پێدانی زانیاری و ژماره و داتا لەسەر کار و دەستکەوتەکانی حکومەت لە ۱۹۹۲ ـ ۲٠۱۸.وە خستنەرووی ئەو دەستکەوتانە لە پەرتووکێک بە ناوی نیشتیمانسازی کە لەلایەن سەنتەری دیراسات و تووێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی چاپ كرا و خرایه بهردهست.