دەستپێک / چاڵاکیەکان / چاڵاکى ئەمرۆى بەشى دیراسات و پێگەیاندن لە سنوورى لقى ٢٤ سەفین

چاڵاکى ئەمرۆى بەشى دیراسات و پێگەیاندن لە سنوورى لقى ٢٤ سەفین

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/۷/۱ بە سەرپەرشتی بەرێز ئەحمەد کانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هەڤاڵان ئەندامانی بەش و بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی ۲٤ی سەفین ، و بە ئامادەبوونی بەرێز هیوا گەیلانی بەرپرسی لق و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هەڤاڵانی کارگێر و بەرپرسی ناوچە و رێکخراوی سنووری لق ، سیمینارێکی هاوبەش لەپێناو بەرزکردنەوەی تواناکانی حزبی کادیران و بەرچاوروونی زیاتر لەم بارەیەوە ئەنجامدرا. هەروەها لەمیانەی ئەم سەردانەدا کۆبونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو ئۆرگانی حزب بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتر لەم بارەیەوە سازکرا .