دەستپێک / چاڵاکیەکان / پڕۆژەی “دیکۆمێنتکردنی ریفراندۆم لە میدیای نێودەوڵەتی٫ هەرێمی٫ ناوخۆییدا”

پڕۆژەی “دیکۆمێنتکردنی ریفراندۆم لە میدیای نێودەوڵەتی٫ هەرێمی٫ ناوخۆییدا”

ئەمڕۆ سێشەممە ۱-۱۰-۲۰۱۰۹ سەنتەری دیراسات و توێژینەوەو ئەکادیمیای پارتی ٫ لە هۆڵی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیمان٫ لە شاری هەولێر٫دیدارێکی تایبەتی بۆ رێزدار هۆشیار زێباری٫ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی٫ لە چوارچێوەی “پرۆژەی دیکۆمێنتکردنی ریفراندۆم لە میدیای جیهانی٫ ناوچەیی و ناوخۆیی دا” ساز دا.

لەو دیدارە دا بەرێز محمود محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرێزان شیرین ئامێدی و نوری حەمە عەلی ئەندامانی سەرکردایەتی و کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و حیزبی و ئەکادیمی لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر کادیری پێشکەوتو لە ئۆرگانە جیاوازەکانی پارتی تێیدا بەشدار بوون.

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتاری لە سەر ریفراندۆم پێشکەش کرا و دواتر بەرپرسی سەنتەر٫ خاتوو د. چنار سەعد عبداللە وتەیەکی لەسەر کۆی پرۆژەکە تەقدیم کرد.

پرسیار و وڵام و تێبینی ئامادەبوان دیدارەکەی دەوڵەمەندتر کرد