ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩/٥ لەهۆڵی بەشی دیراسات و پێگەیاندن، بەبەشداری ژمارەیەک لە ئافرەتانی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسانی حزبی وئیداری وکادیرانی پێشکەوتووی پارتی ، لەهۆڵی بەشی دیراسات و پێگەیاندن ، دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە (دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەبارو تەندروست بۆکاری ئافرەتان لەکایەی حزبی) کە لەلایان دکتۆرە لەیلا ئەمیر ئەنجام دراوە ، پێشکەش کرا . شایەنی باسە ئەم دیدارە لەکاتێکدا ساز دەکرێت ئامادەکاری بۆ کۆنفرانساتی ناوخۆیی پارتی دەستی پێ کردووە، هەر لەم بارەوە کۆمەڵێک ڕاو سەرنج خرایەڕوو.