دەستپێک / چاڵاکیەکان / بەردەوامیدان بە پڕۆسەی ئامادەکردنی ڕاهێنانی ڕاهێنەران (TOT)

بەردەوامیدان بە پڕۆسەی ئامادەکردنی ڕاهێنانی ڕاهێنەران (TOT)

سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتیمان، لە بەردەوامی زنجیرە خولەکانی خوێدا بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەی ئامادەکردنی ڕاهێنانی ڕاهێنەران (TOT)، لە ۲۲ـی٨ـی۲۰۲۱ خولێکی چەند ڕۆژەی تایبەتی بۆ دەستەیەک لە کادیر و کارگێر و بەرپرسی ناوەند و لقەکان، وەکو نوێنەرانی هەر سێ رێکخراوی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی قوتابییانی کوردستان کردەوە کە لە هۆڵی دەستەی جەماوەری و رێکخراوە پیشەییەکانی پارتی لە شاری هەولێر بەرێوەچوو و لە ۲٦ـی٨ـی۲۰۲۱ کۆتایی پێهات.
چەندین بابەت و وانەی پێویست و گرنگ و هەنوکەیی گفتوگۆیان لەبارە کراوە و خوێندراون.