ڕۆژی سێشەمە، ۲۸-٥-۲۰۱۹، بەرپرسی سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی،خاتوو دکتۆر چنار سەعد عبداللە ، بە یاوەری چەند هەڤاڵێک لە ئەندامانی سەنتەر، سەردانی بارەگای لقی بیست وچواری سهفین، کرد و لە زنجیرەی دیدارەکانی سەنتەر دا٫ دیدارێکی تایبەتیان سەبارەت بە پرۆژەی” پەروەردەو پێگەیاندنی کادیران لە ناو پارتیدا” ئەنجام دا.
ئەو دیدارە تایبەتەی سەنتەر، بە ئامادەبونی بەرێز٫ هیوا ئەحمەد مستەفا٫بەرپرسی لق و کارگێران و بەرپرسانی ناوچەکانی سنوری لقی ۲٤ی سەفین ئەنجام درا و گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و پێویست لەوبارەیەوە کرا، بیر و ڕا و پێشنیار و بۆچونەکان، لە نێوان ئامادەبوان ،ئاڵوگۆر کران